وێستگەیەکی نەوت لە عێراق
جێگیر نییە
نرخی نه‌وت كه‌مێك به‌رز بووه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15.11.2023 بازاڕی نه‌وتی جیهانی جووڵه‌ی تێكه‌وت و نرخه‌كان كه‌مێك به‌رزبوونه‌وه.
ئه‌م به‌یانییه، له‌گه‌ڵ ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، نرخی یه‌ك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 82.94 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، ئه‌مه له كاتێكدایه دوێنێ له كاتی داخستنی بۆڕسه‌ی نه‌وت یه‌ك به‌رمیلی به 82.47 سه‌نت بوو.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مریكی به 78.94 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا و ئه‌ویش به رێژه‌یه‌كی كه‌م به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ له داخستنی بازاڕدا نرخه‌كه‌ی 78.45 سه‌نت بوو.
بازاڕه‌كه له جووڵه‌ی به‌رده‌وامی به‌رزی و نزمیی نرخه‌كاندایه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت گۆڕانكاریی دیكه به‌خۆیه‌وه ببینێت.