سەرژمێری لە عێراق و کوردستان دەکرێت

وا بڕوات مه‌خمور و گه‌رمیان ده‌بنه‌ بیابان

964+
ئەحمەد شەمزین

ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌ باره‌ی (رووپۆش و به‌كارهێنانى زه‌وى له‌ هه‌رێمى كوردستان) ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ راگه‌یاندرا، كه‌ پێشتر ده‌سته‌ى ئامار به‌ هاوكارى بەرنامەی خۆراكى جیهانى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (UNWFP) ئه‌نجامی دابوو.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ته‌كانی كشتوكاڵ و شاره‌وانیی هه‌رێمی كوردستان و دوو رێکخراوی دیکەش به‌شداربوون.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌، بەشێكی رووبەرەكان له‌ هه‌رێمی كوردستان بەرەو بەبیابانبوون دەچن.

ده‌سته‌كه‌ پۆلێنی رووپۆش و بەكارهێنانی زەوی بۆ رووبەری 46,465,1كم دووجا ئەنجامداوه‌.

ده‌سته‌كه‌ ده‌ڵێت، هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی جوگرافی دابەش بووە بەسەر چەند جۆرە رووبەرێك وەك ناوچەی شارستانی، رووبەرە ئاوییه‌كان، زەوی شێدار و زۆنگاوەكان، دارستانی چڕ و دەوەن، دارستانە كراوەكان، دارخورما، زەوی ئاودێری، زەوی دێمی، زەوی كشتوكاڵی، پاوان و لەوەڕگاكان، گیا و مەنگرۆف، زەوی بیابانیی نەچێنرا و رووبەری بەردی .

وەزارەتی کشتوکاڵ: هێشتا قۆناغی وشکەساڵیمان تێنەپەڕاند...

وەزارەتی کشتوکاڵ: هێشتا قۆناغی وشکەساڵیمان تێنەپەڕاندووە

هێمن عەبدولخالق گەزنەیی، توێژەر و ئەندامی لیژنەی رووپێوی بۆ 964 وتی، “مەخمور و گەرمیان بەرەو به‌بیابانبوون دەچن، لەم پرۆژەیەدا بۆمان دەركەوتووە هەرێمی كوردستان رووبەری دارستانەكانی بە نزیكەی %22ـه‌، كە زۆر گونجاوە و رووبەری زەویی كشتوكالییش رووبەرێكی زۆر گونجاوە بە نزیكەی %37، بەڵام هەمووی بەكارنایەت لە لایەن جوتیارەكانەوە”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، رووبه‌ڕی سەرچاوە ئاوییەكان كەمە و پێویستە دەزگای تایبەت بە دروستكردنی بەنداوەكان كاری لەسەر بكەن.
وتیشی، هەموو دنیا رووبەرووی بەبیابانبوون دەبێتەوە، كوردستانیش بەدەر نییە لەم بابەتە، تایبەت ناوچەكانی مەخمور و گەرمیان، هۆكارەكانیش كەمیی ئاو و ئاودێری و نەبوونی كشتوكالكردنه‌ لەم شوێنانە، له‌گه‌ڵ لایەنی ئەمنی.

وادەی ئەنجامدانی سەرژمێری لە عێراق و هەرێم دیاریکرا

وادەی ئەنجامدانی سەرژمێری لە عێراق و هەرێم دیاریکرا

سەبارەت بە سەرژمێری له‌ كوردستان، گوهدار محه‌مه‌د عه‌لی، بەرپرسی بەشی ئامارەكانی دانیشتووان و هێزی كار بۆ 964 وتی، “بابەتی سەرژمێری بابەتێكی فیدڕالییە لەسەر ئاستی هەموو عێراق دەكرێت، بڕیاردراوە لە لایەن حكومەتی عێراقه‌وه‌ مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوو سەرژمێری بكرێت بە هاوكاری سندوقی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ دانیشتووان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، خەریكی ئامادەكارین بۆ ئەوەی لە ساڵی داهاتوو سەرژمێری بكرێت چونكە به‌ وته‌ی ئه‌و، لە ساڵی 1987ـه‌وه‌ سەرژمێری له‌ كوردستان نەكراوە، كه‌ له‌ 1997یش له‌ عێراق كرا، هه‌رێمی كوردستانی له‌گه‌ڵ نه‌بوو، بۆیه‌ نازانرێت رێژەی كورد چه‌نده‌.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

کەمی کارەبا لە مەخمور کێشەی کەمئاوی دروستکردووە

کەمی کارەبا لە مەخمور کێشەی کەمئاوی دروستکردووە