گۆڕانکاریەکی سەرسوڕهێنەرە

لە سەرۆک وەزیرانیەوە بۆ وەزیری دەرەوە

964+

فەهمی نەبی

ئەمڕۆ بەیانی لە بەریتانیا رۆژێکی ئاسایی نەبوو، کاتێک ریشی سوناک سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە لە گۆڕانکاریەکانی کابینەی حکومەتەکەی، ناوی دەیڤید کامیرۆن سەرۆک وەزیرانی پێشووی بۆ وەزیری دەرەوە دەستنیشانکرد.

دەیڤید کامیرۆن لەنێوان ساڵی 2010 بۆ 2016 سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بوو، بەڵام دوای راپرسی برێگزیت کاتێک بەریتانیەکان دەنگیان بەدەرچوون لە یەکێتی ئەوروپا دا ئەو دەستیلەکارکێشایەوە.

23ی حوزەیرانی 2016 بەریتانیەکان لە راپرسی برێگزێت بڕیاریاندا لە یەکێتی ئەوروپا بکشێنەوە و بەتەواوی سەربەخۆیی ئابوری خۆیان دەستبهێننەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، گەڕانەوەی دەیڤید کامیرۆن بۆناو سیاسەت دوای حەوت ساڵ دابڕان بوو لەکایەی سیاسی و ئەو ماوەیە سەرقاڵی بازرگانی بووە و لەگەڵ ئەوەشدا بیرەوەریەکانی نوسیوەتەوە، هەر بەگوێرەی هەواڵە کامیرۆن ئەو ماوەیە لە کۆمپانیای Greensill Capital کاری کردووە، بەڵام دواتر کۆمپانیاکە مایەپوچ بووە.

دەیڤید کامیرۆن لە 9ی تشرینی یەکەمی 1966 لەدایک بووە، سەرۆکی پارتی پارێزگاران بووە و لەزانکۆی ئۆکسفۆرد بەشی فەلسەفەی سیاسی و ئابوری لە زانکۆی ئۆکسفۆرد تەواو کردووە، بەسیاسیەکی میانڕەو ناسراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ریشی سوناک چەند گۆڕانکاریەکی لە کابینەکەی راگەیاند، لەوانە دەیڤید کامیرۆن بۆ وەزیری دەرەوە و جەیمس کلێڤەری وەزیری دەرەوە دەبێتە وەزیری ناوخۆ.

هەرێم و بەریتانیا لێکتێگەیشتنێکی هاوبەشیان واژۆ کرد

هەرێم و بەریتانیا لێکتێگەیشتنێکی هاوبەشیان واژۆ کرد