رێکەوتێکی جیاوازیان هەڵبژارد
حەس حەس تیکتۆچییە بەناوبانگەکەی عێراق ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا
964+
پەری ساڵح
حوسام ئەمیر ناسراو بە حەس حەس، تیکتۆچییە بەناوبانگەکەی عێراق، دوای ماوەیەک عەشق و غەرامیات دواجار ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ رەحمە بەسام پێکهێنا.
حەس و حەس و رەحمە رۆژی جیهانی سینگڵی 11.11 هەڵبژارد بۆ ئاهەنگەکەیان، لە گرانبەهاترین شوێنەکانی دوبەی دەرکەوتن و ئەمەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆی هێنا لە سۆشیال میدیا.
حوسام ئەمیر 33 ساڵ تەمەنیەتی و ماوەیەکی زۆر نییە بەناوبانگ بووە، بەڵام کردنەوەی لایڤی تیکتۆک لەگەڵ کچێکی میسری لەناکاو لە گەنجێکی ئاساییەوە ژیانی دەگۆڕێت و دەبێتە خاوەنی ملیۆنان بینەر لە جیهانی عەرەبی .