پێشکەشکارە لە 964

کچە کوردێک لە بەغدا وەک باشترین ئەکتەر خەڵات کرا

+964

پەری ساڵح

لە شەشەمین فێستیڤاڵی شانۆی شەقام لە بەغدا، کچێکی هەڵەبجەیی بووە براوەی خەڵاتی یەکەم وەک باشترین ئەکتەر.

لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی سینەمای بەغدا شەشەمین فێستیڤاڵی شانۆی شەقام بە بەشداری 28 گرووپی شانۆیی بەڕێوەچوو، تێیدا باشترین ئەکتەری شانۆیی کچ و کوڕ و سیناریۆ و سینۆگرافیا هەڵبژێردران.

چاوان خەلیل، کە وەک باشترین ئەکتەری شانۆیی هەڵبژێردرا لە لێدوانێکی تایبەت بە 964 وتی “بە تەنیا نواندنم کرد و ئازارەکانی ژنانم گەیاند بە جیهان لە بەرامبەر ئەو توندوتیژیانەی رووبەروویان دەبێتەوە”

چاوان خەلیل، ئێستا جگە لە نواندن، پێشکەشکارە لە تۆڕی 964 و  دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانە، ساڵانێکە شانۆکارە و تەنیا لە یەک درامادا بەشداریی کردووە.