ژنان و کچان ئاگادار بن

هۆشداری لە بەکارهێنانی سناپچات دەدرێت

964+

پێشەوا محەمەد

ئەفسەرێکی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان هۆشداری دەداتە کچان و ژنان لە بەکارهێنانی سناپچات و دەڵێت، گرووپە فریودەرەکان لە ئەپلیکەیشنەکەدان.

سناپچات ئەپێکی تۆڕی کۆمەڵایەتییە و هاوڵاتیان و بە تایبەت ژنان زۆر بەکاری دەهێنن.

عومەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری جوڵان و تاوان لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان و ئافرەتان بە 964ـی راگەیاند، کچان و ژنان وادەزانن سناپچات پارێزراوە و وێنە و ڤیدیۆی خۆیانی تێدا بڵاودەکەنەوە، بێئاگا لەوەی بەشێکی زۆری کەس و گرووپە دەستخەڕۆکەر و فرێودەرەکانیش روویان لەو ئەپڵیکەیشنە کردووە.

دەشڵێت، “لە ماوەی رابردوودا چەند کەیسێکم بینیوە کە زۆرێک لە ژنان و کچان دوای ئەوەی بە ئاگا یان بێ ئاگاداری خۆیان وێنەکانیان کەوتووەتە دەست ئەو کەس و گرووپانە هەڕەشەیان لێکردوون و هەرچییەکیان ویستبێت لە پارە بردوویانە و بەوەش وازیان نەهێناوە داوای هاتنەدەر و شتی نەشیاویان لێکردوون”.

ئەفسەرەکەی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان و ئافرەتان هۆشداری دەداتە ژنان و کچان کە بە ئاگایانەتر سۆشیال میدیا بە گشتی و سناپچات بەتایبەتی بەکاربهێنن و لە کاتی مەترسی و هەڕەشە لەسەریان باشتر ئەوەیە کە کەسێکی شارەزای خێزانەکەیان ئاگادار بکەنەوە یان پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە  119ـی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان بکەن.

کەمئەندامان داوای هۆشیاری بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژ...

کەمئەندامان داوای هۆشیاری بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی خێزانی دەکەن