دوو کۆبوونەوەی گرنگ

وه‌زیری نه‌وتی عێراق: هاتووین چاره‌سه‌ری كێشه‌ی تێچووی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بكه‌ین

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌ لێدوانه‌كانیدا له‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ هه‌ولێر گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیاكانی نه‌وت بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ر و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم.

حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئه‌م به‌یانییه‌ گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ كه‌مال محه‌مه‌د وه‌زیری كاره‌با و وه‌زیری سامانه‌ سرووشتییه‌كان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی خێردا بۆ میدیاكان قسه‌یان كرد.

وه‌زیری نه‌وتی عێراق وتی، هاتووین گفتوگۆ بكه‌ین له‌ باره‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، تێگه‌یشتنی باش هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌روه‌ها حكومه‌تی توركیا”.

وتیشی، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ده‌كه‌ین، به‌ تایبه‌تی له‌ بابه‌تی خه‌رجی به‌رهه‌مهێنان.

وه‌زیری سامانه‌ سرووشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ وه‌كاله‌ت كه‌مال محه‌مه‌د له‌ لای خۆیه‌وه‌ وتی، دانانی 6 دۆلار بۆ كۆمپانیاكان بۆ خه‌رجی به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت، له‌گه‌ڵ گرێبه‌سته‌كانی ئێمه‌ و كۆمپانیاكان ناگونجێت، بۆیه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین گفتوگۆ بكه‌ین له‌ باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ و چاره‌سه‌ركردنی.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی 964 وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان مه‌سرور بارزانی كۆده‌بێته‌وه‌، دواتر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان ده‌بێت.

ئه‌م به‌یانییه‌ وه‌زیری نه‌وتی عێراق و شاندێكی یاوه‌ری گه‌یشتنه‌ هه‌ولێر، ئه‌م سه‌ردانه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت، دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق محه‌مه‌د شیاع سودانی گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان كۆبووه‌وه‌.

وەزیری نەوتی عێراق بۆ ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم لە ئ...

وەزیری نەوتی عێراق بۆ ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم لە ئەنقەرەیە