تیپی بالەی پێشمەرگەی سلێمانی. وێنە:964+
ئەنجامی سێ رۆژی رکابەرییەکان خراوەتەڕوو
پێشمەرگەی سلێمانی بە سێ بردنەوە پێشەنگی گرتووە
964+
یادگار محەمەد – سلێمانی
تیپی بالەی پێشمەرگەی سلێمانی دوای دەستەبەرکردنی سێ بردنەوەی لەسەریەک کۆتایی بە قۆناغی یەکەمی پاڵاوتنی خولی بالەی عێراق هێنا.
لە رۆژانی 9 تا 11ـەی ئەم مانگە و لە شاری سلێمانی، قۆناغی یەکەمی پاڵاوتنی بالەی یانە پلە نایابەکانی عێراق بەڕێوەچوو، کۆمەڵەی چوارەمی ئەم پاڵاوتنە پێکهاتبوون لە یانەکانی پێشمەرگە، مقدادیە، نەینەوا و سەناعە، تیپی بالەی پێشمەرگەی سلێمانی بە ئاسانی بەربەستی هەرسێ یانەکانی تری بڕی و پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی گرت.
سەڵاح کانەبی راهێنەری پێشمەرگەی سلێمانی بە 964ـی وت، سەبارەت بە قۆناغەکانی پاڵاوتن تیپی بالەی یانەکەیان زیاتر دەرفەت دەدات بە یاریزانە کوردەکان و لاوەکان تاوەکو ئەزمونی زیاتر بەدەست بهێنن.
وتیشی، سێ بردنەوەی لەسەریەکیان تۆمارکردووە و لە ئاستی تیپەکەی رازییە و خولی ئەمساڵیش بەبێ یاریزانی پیشەگەر بەڕێوەدەچێت، بۆیە دەرفەتێکی باشە بۆ یاریزانانی کورد کە بتوانن ئاستی خۆیان بەدەربخەن.
ئەنجامی یارییەکانی هەرسێ رۆژی رکابەرییەکان.
رۆژی یەکەم – پێنجشەممە 9. 11. 2023
مقدادیە – سەناعە 3 – 2
پێشمەرگە – نەینەوا 3 – 1
رۆژی دووەم – هەینی 10 11. 2023
نەینەوا – مقدادیە 3 – 0
پێشمەرگە – سەناعە 3 – 0
رۆژی سێهەم و کۆتایی 11. 11. 2023
نەینەوا – سەناعە 3 – 0
پێشمەرگە – مقدادیە 3 – 0
پێداچوونەوە: توانا نەقی