بڕوانامەی ئاستی C وەردەگرن

خولی ئاسیایی بۆ راهێنەرانی دهۆک دەستیپێکرد

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

بڕیارە ماوەی 15 رۆژ خولی ئاسیایی بۆ راهێنەرانی پارێزگای دهۆک بەڕێوەبچێت.

ئەمڕۆ شەممە خولەکە لە یاریگای پێرس لە پارێزگای دهۆک بەبەشداری 24 راهێنەری پیاو و راهێنەرێکی ژن دەستپێکرد.

خەسرەو گۆرون وانەبیژی ئاسیاوی و راهێنەری خولەکە بە 964ـى وت، بەڕێوەچوونی خولەکە لەسەر بەرنامەی تۆپی پێی ئاسیایە و هەریەکە لە تۆپی پێی دهۆک و عێراق هەماهەنگیان کردووە، خولەکە لەسەر ئاستی C یە.

راهێنەری خولەکە دەڵێت، ماوەی دوو هەفتە بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی وانە وەردەگرن، هاوکات سێ تاقیکردنەوەی تیۆری و سێی پراکتیکی تێدایە، کۆتا رۆژ تاقیکردنەوەی سەرەکی بەشێوەی پراکتیکی ئەنجام دەدرێت، بەشداربووان بڕوانامەی C وەردەگرن و ساڵی داهاتوو دەتوانن داواکاری بۆ بڕوانامەی جۆری B پێشکەش بکەن.

بڕیارە خولەکە تا 25ی ئەم مانگە بەردەوام بێت، رۆژانە لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی دەستپێدەکات و لە کاتژمێر 1:00ی دوای نیوەڕۆ کۆتایی دێت.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی