پەرستۆ کارزان

” ستایلم سونەتییە و تەنیا لەبەر دڵی خەڵک گۆرانی هەڵپەڕكی دەڵێم”

+964

پەری ساڵح

پەرستۆ کارزان خانمە گۆرانیبێژی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرای دەکات، سەرقاڵی ئامادەکردنی ئەلبومێکی نوێیە، رەتیشی دەکاتەوە ستایلی گۆرانی ئەو شاد و هەڵپەرکێ بێت و دەشڵێت ستایلی ئەو سونەتییە و تەنیا بۆ خەڵکە گۆرانی هەڵپەڕکێ دەڵێت.

پەرستۆ کارزان پێشتر لە رێگای پرۆگرامێکی تەلەڤزیۆنییەوە ناسرا، ماوەی چوار ساڵە بە تەواوی هاتووەتە گۆڕەپانی هونەرییەوە و بە گۆرانییە شاد و هەڵپەرکێیەکانی دەناسرێتەوە، بەڵام تایبەت بە ترێندی 964 پەرستۆ دەڵێت “ستایلی من سونەتییە، ئەمە تەنیا بۆ خۆشی خەڵکە گۆرانی هەڵپەڕکێ دەڵێم، چونکە پێشوازی گەرمی لێکرا”

پەرستۆ کارزان هەمیشە لە ناو گۆرانیە شادییەکانی سەما دەکات و هەڵدەپەرێت و ئەمەش بووەتە جێگای توانج و لە وەڵامیشدا دەڵێت “ناکرێت گۆرانی شادی بێت و من دانیشم”.