سەرنشینێک رەوانەی نەخۆشخانە کراوە

ئۆتۆمبێلێک لە پردی مەریەم بەگ کەوتە خوارەوە

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

ئۆتۆمبێلێک لەسەر پردی مەریەم بەگ دەکەوێتە خوارەوە و یەکێک لەسەر نیشینەکانی بریندار بووە و رەوانەی نەخۆشخانە کرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، ئۆتۆمبێلێکی جۆری فۆرد بە سێ سەرنیشینەوە لەسەر پردی مەریەم بەگ کەوتە خوارەوە و یەکێک لەسەر نیشینەکانئ رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

عەلی خەڵەف ئەنجومەنی گوندی مەریەم بەگ بە 964ـی وت ، ساتی کەوتنە خوارەوەی ئەو ئۆتۆمبێلە کارەبای نیشتیمانی نەبووە شۆفێرەکەش شارەزای تەواوی ناوچەکە نەبووە، بۆیە کەوتە خوارەوە.

وتیشی، یەکێک لەو سێ سەرنیشینە بەهۆی ئازاری ئەژنۆی و بڕبڕەی پشتیەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

پردی مەریەم بەگ سەر بە ناحیەی تازەیە و رێگای نێوان کەرکوک و پارێزگای تکریت بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس گیانیانلەدەستدا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس گیانیانلەدەستدا