زوو زوو پشکنین بکەن

بۆ هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک بەردەم پارکی سامی عەبدولرەحمان پەمەیی کراوە

شۆرش عەبدوڵا – هەولێر

کۆمەڵێک چالاکوان لەبەردەم پارکی سامی عەبدولرەحمان لەسەر لافیتە و فلێکسی پەمەیی ئەم رستەیان نووسیوە “هەموومان پێکەوە بەرەنگاری شێرپەنجە دەبینەوە”.

ژنان و کچان و پیاوان لەو هەڵمەتە بەشدارن دەڵێن، دەمانەوێت ئەو هۆشیارییە بڵاوبکەینەوە، یەکێک لە هۆکارە کاریگەرەکانی بەرگرتن لە شێرپەنجەی مەمک زوو زوو پشکنینە.