هەواڵی زیاتر

بەهۆی تیژڕەوی ئۆتۆمبێڵ لە زاخۆ کچێک و لەرێگەی عەربەت شوانێک گیانیانلەدەستدا

ژووری هەواڵ

لە دەوروبەری زاخۆ ئەمڕۆ رووداوێکی ناخۆش روویدا، بە هۆی لە کۆنترۆڵ دەرچوونی پیکابێکەوە، کچێکی تەمەن هەشت ساڵان گیانیلەدەستداو شوفێرەکەش، خۆى راده‌ستى پۆلیس كرد‌.

لە رێگای عەربەت بۆ سەیدسادق ئۆتۆمبێلێک بە خێرایی خۆی کرد بە ناو شوان و چەند سەر مەڕێکدا، شوانە گیانی لەدەستداو بەشێک لە مەڕەکانی بریندار بوون.

زۆربەی ئەو مریشکەی لە پەلەوەرگاکانی پێنجوێن هەیە خرانە بارهەڵگرەوەو رەوانەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، ئەمە بەس بوو بۆ ئەوەی نرخی هەر کیلۆیەک مریشک 700 دیناری بچێتە سەر، ئێستا کیلۆی بە چوار هەزار و 200 دینار دەفرۆشرێت.