رووداوی هاتوچۆ

کچێک گیانی لەدەست دا و شوفێریش خۆى راده‌ستى پۆلیس كرد

+964

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لە رووداوێکی هاتۆچودا کچێکی تەمەن هەشت ساڵان گیانی لەدەست دا و شوفێرەکەش، خۆى راده‌ستى پۆلیس كردووه‌.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناوچەی سحێلای سەر بە قەزای زاخۆ، ئۆتۆمبێلێکی جۆرى تۆیۆتا پیکاب لە کۆنتڕوڵ دەرده‌چێت و لە ئەنجامدا کچێکی تەمەن هەشت ساڵان، کە لە ناو پیکابەکەدا بووە گیانی لەدەست داوە.

له‌دواى رووداوه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كرا كه‌ شۆفێره‌كه‌ هه‌ڵاتبێت، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت چووته‌ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتن و كچه‌كه‌ش گه‌یه‌ندرابووه‌ نه‌خۆشخانه‌ى زاخۆ.

به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 شۆفێره‌كه‌ كه‌سی نزیكى ئه‌و كچه‌یه‌ و ده‌بێته‌ ئامۆزاى باوكى و دواى گه‌یشتنى به‌ نه‌خۆشخانه‌ى زاخۆ، خۆى راده‌ستى پۆلیس كردووه‌.

بەشیر عەلی، وتەبێژی هاتۆچوی زاخۆ بە 964 وتی: کچەکە گەیەندراوەتە نەخوشخانەی زاخۆ و تەرمەکەێ لای پزیشکی دادە.

ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964 وتی: لە کاتی گەیاندنی کچەکە بۆ نەخوشخانەی زاخۆ، هیچ کەس لەگەڵ کچەکە نەبووە و ئێمە بە دوای شوفێر و ناسنامەکەیدا دەگێرێن، تا ئێستا هیچ زانیاری نییە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس گیانیانلەدەستدا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس گیانیانلەدەستدا