نزیکەی 43 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە

964+
فەهمی نەبی – هەولێر

بەگوێرەی ئاماری فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، لە سەرجەم شار و شارۆچکە و ناوچەکانی هەرێم نزیکەی 43 ملیۆۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر ماڵان دابەشکراوە.

لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڕی 12 ملیۆن و 813 هەزار و 200 لیتر نەوت دابەشکراوە.

لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و ئیدارەی گەرمیان 18 ملیۆن و 828 هەزار و 800 لیتر نەوت دابەشکراوە.
لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک بڕی 11 ملیۆن و 197 هەزار و 600 لیتر نەوت دابەشکراوە

بەپێی بڵاوکراوەکەی حکومەت، زیاتر لە 214 هەزار خێزان لەو پرۆسەیە سودمەند بوون.