سێ رۆژە ژنی هێناوە

پۆلیسی سۆران: برایەک برایەکی خۆی کوشت


ئاکام غەفور-سۆران

ئه‌مشه‌و لە سۆران برایەک براکەی خۆی کوشت، ئه‌مه‌ به‌ پێی قسه‌ی پۆلیسی سۆران.

رووداوەکە لە گەڕەکی بارزانی شاری سۆران بووە، بە وتەی کەسێکی دانیشتووی ئەو گەڕەکە، کوژراو سێ رۆژە هاوسه‌رگیریی كردووه‌.

شەمال دیوالی وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە 964ی وت، “برایەک براکەی خۆی کوشتووە، بکوژ دەستگیر کراوە، ئێستا لێکۆلینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە”.

سەرچاوەیەک لە تەندروستیی سۆران به‌ 964ی وت، تەرمی کەسێکیان هێنایە نەخۆشخانە کە شوێنی دوو فیشەک بەجەستەیەوە بوو، تەمەنی نزیکی 25 ساڵە”.