دووانیان برینیان سەختە

کۆڵبەرێک کوژرا و هەشتی تریش بریندار کران

964+

پێشەوا محەمەد

لە سنووری هەنگەژاڵەی بانە و سنوورەکانی نەوسوود تەقە لە ژمارەیەک کۆڵبەر کراوە، یەکێکیان کوژراوە و هەشتی دیکەش بریندار بوون، ئەوە بەپێی زانیارییەکانی رێکخراوی هەنگاو، کە چاودێری رەوشی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات.

بەپێی زانیاریی رێکخراوەکە، ئەو کەسەی کوژراوە ناوی ئازاد ستارپەنایە و خەڵکی سەقزە و تەمەنی 43 ساڵە و باوکی دوو منداڵە.

“هێزە ئەمنییەکانی ئێران تەقەی راستەوخۆیان لەو کۆڵبەرانە کردووە و دووانی تریشیان بە سەختی بریندارن”، رێکخراوی هەنگاو وادەڵێت.

رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەش داوە، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری پارێزگای کرماشان تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و لانی کەم شەش کۆڵبەری خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی بریندار بوون. “سنگ و کەمەر و دەستی ئەم کۆڵبەرانە بە گولـلەی ئەو هێزانە پێکراون و بە مەبەستی تیمارکردن و چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی قودس لە شاری پاوە گواستراونەتەوە”.

لە نەوسوود 15 کۆڵبەر بە فیشەک بریندار دەبن

لە نەوسوود 15 کۆڵبەر بە فیشەک بریندار دەبن