وێنەی دارە بڕاوەکان - وێنە: پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
زیاتر لە 70 کەس دەستگیر کراون
داربڕەکانی سنووری سلێمانی وازناهێنن
964+
پێشەوا محەمەد
وادیارە داربڕەکانی سنووری سلێمانی وازناهێنن. ئەمڕۆ چوارشەممەش لە سنووری سیتەک دەست بەسەر یەک پیکاب داری بڕدراودا گیراوە و داربڕەکانیش دیار نین.
دارەکان لە گوندی هەرمن بڕدراون و لەگەڵ ئەوانیشدا، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەستی بەسەر تەورێک و تەورداسێکدا گرتووە.
هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لە لایەن هاوڵاتییەکەوە لە بڕینی ئەو دارانە ئاگادار کراونەوە، بەڵام کە گەیشتوون ئەو کەسەی بڕیونی رایکردووە.
وتیشی، “پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە هەرکات ئەو کەسە دۆزرایەوە راپێچی بەردەم دادوەر دەکرێت”.
بە پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەمساڵ لە سنووری سلێمانی لەسەر و 70 کەسەوە لەسەر داربڕین دەستگیر کراون.
دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە سزای بڕینەوەی داری تەڕ و سەوزى دهستنیشان كردووە، “هەر کەسێک داری تەڕ و سەوز ببڕێتەوە بە 500 هەزار دینار سزا دەدرێت و ئهگهر ئهو سزا داراییەش نەدات، بە سێ مانگ بەندکردن سزا دەدرێت”.