رۆژانە لە 964 بورجەکەت بخوێنەوە
بورجەکەت بۆ ئەمڕۆ چیت پێدەڵێت؟
964+
پەرستۆ ساڵح
بورجەکانتان بۆ ئەمڕۆ 8ی نۆڤێمبەر
کاوڕ 21/3 – 19/4
خۆت مەخەرە کارێکەوە کە لەتوانای خۆت بەدەرە، هێندەی تر پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت ئاڵۆز مەکە و بەتایبەت دوای کاردانەوە و توڕەییەکانی رۆژانی رابردووت.
گا 20/4 – 20/5
خۆڕاگربە و ئەنجامەکان بە خواستی تۆ دەبێت و لەو کەسانە رزگار دەبێت کە رەخنەیان لێ دەگرتی، لەگەڵ خۆشەویستەکەت هەندێک بڕیاری نوێ دەدەیت.
دووانە 21/5 – 21/6
هەوڵێکی زۆر دەدەیت بگەیت بە ئامانجەکانت و ئیرادەت بەهێزتر دەبێت بەرامبەر کارەکەت، هەرگیز بیرلەوەمەکەرەوە خۆشەویستەکەت توڕە بکەیت و دەنا کاریگەری باش نییە.
قرژاڵ 22/6 – 22/7
رۆژێکی باش دەبێت و بارودۆخەکە تەواو هاندەرە بۆ بەرهەمی باش و داهێنان لە کارەکەت، خۆراگر بە بەرامبەر هاوبەشی ژیانت و کاتی زیاتری پێبدە، چونکە زۆر هاوکارت دەبێت.
شێر 23/7 – 22/8
چاوەڕوانی گەشتێک بە یان گۆڕانکارییەکی گەورە لە کارەکەت کە لە بەرژەوەندی تۆ دەبێت، رەنگە بابەتێکی هەستیار و گرنگ هەبێت پێویست بکات قەناعەت بە خۆشەویستەکەت بکەیت بەبێ ئەوەی پەلە بکەیت.
فەریک 23/8 – 22/9
ئەمڕۆ کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی هەڵەکان راست بکەیتەوە لە کارەکەت و هەنگاوی باشتر بنێیت، بوێرانە هەنگاوی بنێ و متمانەت بە خۆت هەبێت لەرووی سۆزدارییەوە.
تەرازوو 23/9 – 22/10
پرۆژەیەکی گرنگ وادەکات جارێکی دیکە بەدواداچوون بکەیتەوە بۆ تێڕوانینەکانت لەرووی پیشەییەوە، لەگەڵ هاوبەشی ژیانت ئاسوودە دەبیت و هەنگاوەکان ئیجابی دەبن.
دووپشک 23/ 10-21/11
باشترە متمانەی زیاترت بە تواناکانت هەبێت بەتایبەت لەرووی پیشەییەوە، رەنگە بینینی کەسێک ژیانت بگۆڕێت و گۆڕانکاری لە ژیانی سۆزداریت بکات.
کەوان 22/11 – 21/12
کاردانەوەکانت زیاتر دەبێت بەرامبەر کارەکەت و زیاتر ماندوو دەبیت، بەڵام ئەنجام دڵخۆشکەر دەبێت، توڕەبوونی خۆشەویستەکەت کەم دەبێتەوە و دەرفەت دەداتێ تا پەیوەندیتان ئاسایی بێتەوە.
گیسک 22/12 – 19/1
ئەمڕۆ لەرووی پیشەییەوە باش نییە و هەست بە تێکشکان و بێ هیوایی دەکەیت، بەڵام بارودۆخەکە کاتییە و تێدەپەڕێت، هەندێک هەڵە تووشی شەرمەزاریت دەکات بەرامبەر هاوبەشی ژیانت.
سەتڵ 20/1 – 18/2
قۆناغێکی نوێ و باش بەڕێوەیە لەرووی پیشەییەوە بەڵام ئاگاداربە پەلە مەکە لە بڕیاردان تا دواتر باجێکی قورس نەدەیت، لایەنی سۆزداریت ناجێگیرە و چاوەڕوانی سوپرایز و گۆرانکاری بە.
نەهەنگ 19/2 – 20/3
لایەنی پیشەییت بەرەو باشی دەڕوات و دەرفەت هەیە تواناکانت زیاتر بسەلەمێنیت، خۆشەویستەکەت یارمەتیدەرت دەبیت بۆ ئەوەی لە هەندێک بارودۆخی هەستیار بێیتە دەرەوە.