دیمەنی ئەو تۆمەتبارە لەگەڵ ئەو دەمانچەیەی کە دەستیان بەسەردا گرتووە. وێنە:پۆلیسی سلێمانی.
لە دادگای هەولێر فەرمانی گرتنی هەبووە
کەسێک بە تۆمەتی کوشتن لە هەڵەبجە دەستگیرکرا
964+
توانا نەقی
لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی سەیدسادقەوە تۆمەتبارێک لە پارێزگای هەڵەبجە دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکراوە داواکراو بووە، فەرمانی گرتنی هەبووە لە دادگای هەولێر.
لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە، دەستگیراوە بەسەر چەکێکی جۆری دەمانچە و چەند کەلوپەلێکی دیکە.
ئەوەش هاتووە، ئەوە تۆمەتبارە بە پێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی گرتنی هەبووە، ئەو مادەیە لە یاسای سزادانی عێراقیدا بۆ ئەو کەسانە دەردەکرێت. تاوانی کوشتنیان ئەنجام دابێت.
پۆلیس دەڵێت: ئێستا تۆمەتبار (ه، س، ب) بە بڕیاری دادوەر راگیراوە لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.