لە کەرکوک بە فڕۆکە خۆت بگەیەنە جامی کەنداو لە بەسڕە
964+
كاروان ساڵحی – كه‌ركوك
ئیدارەی پارێزگای کەرکوک داوا لە فەرمانگەکانی شارەکە دەکات، پاڵپشتی به‌ڕێوه‌چوونی جامی کەنداو بكه‌ن له به‌سڕه، بڕیاریشه گه‌شتی فڕۆكه به‌ره‌و به‌سڕه دابین بكرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 27ـی كانوونی یه‌كه‌م، پارێزگاری کەرکوک سەرجەم فەرمانگەکانی شارەکەی كرده‌وه، کە پاڵپشتی سەرکەوتنی به‌ڕێوه‌چوونی پاڵه‌وانیه‌تیی تۆپی پێی جامی كه‌نداو بكه‌ن، كه له به‌سڕه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
مەڕوان ئیبراهیم ئەلعانی وتەبێژی راگەیاندن و پەیوەندییە حکومیه‌كانی كه‌ركوك بۆ 964+ پشتڕاستی كرده‌وه، راکان جبوریی پارێزگاری كه‌ركوك بە نوسراوێکی فەرمی سەرجەم دامودەزگه حکومییه‌كانی شارەکەی ئاگادار کردووه‌ته‌وه، دەبێت هەموو فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان پاڵشتی له به‌ڕێوه‌چوونی جامی كه‌نداو له به‌سڕه بكه‌ن و ئه‌ركی چیان هه‌بێت جێبه‌جێی بكه‌ن.
964+ زانیویەتی لە رۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی جامی کەنداو ، رۆژانە لە فڕۆکەخانەی کەرکوکەوە گەشت به‌ره‌و شاری به‌سڕه دابین ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هانده‌رانی وه‌رزشی و هاوڵاتیان بتوانن سه‌ردانی به‌سڕه بكه‌ن.
هەردی سەمەد بەرپرسی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکوک به 964+ـی وت، “تا ئێستا بە فەرمی ئیدارەی فڕۆکەخانە ئاگادار نەکراوەتەوە، کە كه‌ی گه‌شته‌كان ده‌ستپێده‌كات، هەروەها شێوازی گەشتەکان و میكانیزمه‌كه‌ی دیار نییە.
بڕیاره رۆژی شه‌شی مانگی داهاتوو یارییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تیی جامی كه‌نداوی 25 له شاری به‌سڕه ده‌ستپێبكات، كه 13 رۆژ ده‌خایه‌نێت و هه‌شت هه‌ڵبژارده‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌ب به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن.
عێراق دووه‌مجاره میوانداریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه ده‌كات، جاری یه‌كه‌م له 1979 بوو.