ئەمساڵ لە سلێمانی ئەوە 60 کەس

چوار کەس لەسەر بیرلێدان دەستگیر کران

964+

پێشەوا محەمەد

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە چوار کەسیان لەسەر بیرلێدان دەستگیر کردووە و دەستیشیان بەسەر سێ ئامێری بیرهەڵکەندندا گرتووە.

هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئەو کەسانە لە گوندەکانی شارستێنە و بناویلە لە شارباژێڕ سەرقاڵی لێدانی ئەو بیرانە بوون.

وتیشی، “بەشێک لەوانە لە لایەن هاوڵاتیانەوە ئاگادار دەکرێینەوە کە بیر لێدەدرێت و خۆشمان مەفرەزەی بەردەوامی گەڕۆکمان هەیە و بەشێکیان دەبینن”.

بە پێی ئامارەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، ئەمساڵ زیاتر لە 60 کەس لەسەر بیرلێدانی نایاسایی گیراون و دەستبەسەر 109 ئامێری بیرهەڵکەندنیشدا گیراوە.

لە ناحیەی سیتەک هاوڵاتییەک لەسەر بیرلێدان دەستگیر کرا

لە ناحیەی سیتەک هاوڵاتییەک لەسەر بیرلێدان دەستگیر کرا

“ئەو ئامێرانە سەرجەمیان دەبنە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و دەتوێندرێنەوە و ئەوانەی بیریش لێدەدەن پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ دەکرێتەوە”، ئەوەش قسەی هێمن کەمەرخانە.

+964صورة من منصة (شبكة):