نزیکەى 18%ـى تەواو بووە
جەنگەکە کارەکانى بەنداوى چەقچەقى پەکخستووە
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
بەهۆى جەنگەکەوە، کارکردن لە بەنداوى چەقچەق دوو راگیراوە و جارێ دیاریش نییە کەى ستافە ئێرانییەکە دەگەڕێتەوە.
رۆژى 20.8.2025، حکومەتى هەرێم رەزامەندیدا لەسەر دەستپێکردنەوەی کارەکانی دروستکردنی بەنداوی چەق چەق دوو لە گوندی چەق چەقی سەر بە پارێزگای سلێمانی کە پڕۆژەکە پێشتر بەهۆی قەیرانی داراییەوە کارەکانی راگیرابوو.
ئاوات ئەنوەر، بەڕێوەبەری بەنداوەکانی سلێمانی بە 964ـى وت،”ستافێکى ئێرانى کارەکانى بەنداوەکە جێبەجێ دەکەن، لە ئێستادا بەهۆى جەنگەکەوە گەڕاونەتەوە ئێران و بەهۆیەوە کارکردن تێیدا وەستاوە”.
بەنداوەکە بۆى نایەت، جارێک بەهۆى قەیرانى دارایى و جارێک بەهۆى باران و جارێکیش بەهۆى جەنگەوەن کارکردن تێیدا دەوەستێت، هەر بۆیە بەوتەى کاروان ئەنوەر تەنیا 17 بۆ 18%ـى کارەکانى تەواو بووە.
بەنداوەکە تواناى گلدانەوەى 9 ملیۆن مەترسێجا ئاوى هەیە و بەرزییەکەى لە ئاستى رووى دەریاوە 43 مەترە و درێژییەکەى 265 مەتر.
هەرچەندە بڕیار بوو، لە ماوەى دوو ساڵدا پڕۆژەکە تەواو بکرێت، بەڵام وا نزیک دەبێتەوە لە ساڵێک، هێشتا کارکرن نەگەیشتووە بە 18%.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح