نرخی نەوت - گرافیک: 964+
ئەم بەیانییە نەوت دابەزی
964+
توانا نەقی
لەوەتەی 7ی مانگی رابردوو شەڕی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس دەستیپێکردووە، نرخی نەوت ناسەقامگیرە، ئەمڕۆ بۆ هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 0.69% دابەزیوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 84 دۆلار و 61 سەنتە، بەوەش نزیکەی 30 سەنت لە نرخەکەی دابەزیوە
بۆ ئەمڕۆ بەرمیلێک نەوتی سوکی تەکساس بە 8 دۆلار و 43 سەنتە.
شارەزایانی وزە هۆکارەکانی بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ زیاتربوونی ئاڵۆزیەکانی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس و هێرشەکانی سەر کەرتی غەزە دەگەڕێننەوە