هۆکاری بەرزبوونەوەی چییە؟

نرخی دۆلار ئاگری لە بازاڕی دراو بەرداوە

964+

توانا نەقی

لە بەیانی ئەمڕۆ دوشەممەوە دۆلار بە جارێک ئاگری لە بازاڕی دراو بەرداوە و تا دێت نرخکەی بەرزتر دەبێتەوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بەرامبەرە بە 166 هەزار و 400 دیناری عێراقی.

هۆکارەکان زۆرن بۆ بەرزبوونەوەی بەردەوامی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار یەکێک لەوانە بڕی فرۆشتنی دۆلارە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە.

بانکی ناوەندی عێراق بۆ ئەمڕۆ بڕی 227 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە کە تەنیا 26 ملیۆن و 690 هەزار دۆلاری بە شێوەی کاش بووە کە ئەوەش بڕێکی کەمە.

غازی جەعفەر لە ئەنجومەنی بازاڕی دۆلاری هەولێر بە 964ـی وت. بڕیارەکەی حکومەتی عێراق کە نابێت مامەڵە بە دۆلار بکرێت و تەنیا بە دینار یەکێکە لە هۆکارەکان، هەروەها هاوڵاتی دۆلار نافرۆشێت بەهۆی ناجێگیری نرخەکەیەوە.

وتیشی، بڕێکی زۆر دۆلار بە قاچاخ دەبرێتە وڵاتانی تورکیا و سوریا و ئێران و تەنانەت لوبنانیش ئەوەش هۆکارێکی تری گرانبوونی نرخی دۆلارە.