لە گەشتی هەواڵەکانەوە

بریندارەکانی گوێر باشنین و کۆرۆناش گەڕاوەتەوە

ژووری هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی دەڵێت: ئەو پەتایەی چەند هەفتەیەکە لە ناو خەڵکدا باوە زۆربەی کۆرۆنایە، هەندێ حاڵەتیش هەن کۆرۆنا و ئەنفلۆنزا تێکەڵی یەکتر بوون.

رەوشی سیان لە بریندارەکانی پاڵەوگەکەی گوێڕ هیچ باش نییە، تەندروستی دەڵێ سوتاویەکەیان گەیشتووەتە 98% بەڵام یەکێکی تریان باشترە %25 سوتاوە.

بەپێی حیساب و کیتابی قایمقامیەتی سلێمانی بێت لە ماوەی مانگی 10ی رابردوو لیژنەکانی قایمقامیەت سەردانەکانیان زیاتر بووە، بەڵام هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە سەرپێچی و داخستنەکان کەم بوونەتەوە.