
خۆپیشاندانی بەشێک لە وانەبێژانی عێراقی لە رابردوو - Social Media
عێراق وانەبێژانی خۆی دادەمەزرێنێت
964+
هێمن بەکر – هەولێر
حکومەتی فێدراڵ بڕیاریدا بە دامەزراندنی وانەبێژانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی عێراق.
بڕیارەکە تەواوی کارمەندانی وانەبێژ و گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەگرێتەوە.
ئیبراهیم نەمس جبوری، وەزیری پەروەردەی عێراق لە تویتەری خۆی رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممەیدا بڕیارەکەی داوە.
باسی لەوە کرد، دامەزراندنی وانەبێژان لە پرۆژە بودجەی ساڵی دارایی 2023 بە فەرمی تۆمارکراوە.
964+ دەزانێت، ئەو بڕیارە فەرمانبەرانی گرێبەستی هێڵی ئاسمانی عێراقیش دەگرێتەوە.