شۆفرە بارهەڵگرەکانی سۆران ناڕازین

964+

ئاکام غەفور- سۆران

شۆفێرانی بارهەڵگر و پاسەکان نیگەرانن لە نەبوونی نوێکردنەوەی ساڵیانەی ئۆتۆمبێله‌كانیان لە سۆران و هاتوچۆش دەڵێت، بەو نزیکانە ئەو کێشەیە چارەسەر دەکەن.

هەر ئۆتۆمبێلێک کە توانای بارکردنی لە دوو تۆن زیاتر بێت، دەبێت پسولەی پاکانەی باجی دەرامەت لە لایەن خاوەنی ساڵیانە لە بەڕێوەبەرایەتی باجەکان و خانوبەرەی میری تایبەتمەند بهێنێت.

ئاکار زیاد، خاوەنی بارهەڵگرە لە سۆران بۆ 964 وتی “قورسە بۆ ئێمە دەبێت بۆ نوێکردنەوەی ساڵیانەکانمان سەردانی هەولێر بکەین، ئەمە جگە لەوەی رێگایەکی دوور دەبڕین مەسروفێکی زیاتر دەکەین لەوێش توشی قەرەباڵغی دەبین ئەگەر لە سۆران ئیشەکانمان بۆ بکرێت زووتر تەواو دەبین کار ئاسانیە بۆ ئێمە.”

عومەر قادر، خاوەنی پاسە بە 964ـی وت “ساڵیانەی ئۆتۆمبێلەکەم بەسەرچووە، بەڵام نوێم نەکردووەتەوە، بەهۆی ئەوەی هاتوچۆ بە قوتابیان و خەڵکی سۆران دەکەمم ناتوانم لە کاتی دەوام بچم بۆ هەولێر، ئەگەر لە سۆران بکرێت بە ئاسانی دەتوانین نوێی بکەینەوە کێشەمان بۆ دروست نابێت”.

بۆ ئەو پرسە 964 پەیوەندی کرد بە موحسین تەحسین بەرپرسی راگەیاندنی هاتوچۆی سۆران وت، لە هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو بابەتەن.

وتیشی “لەگەڵ هەولێر لەسەر خەتین ئامادەکاری دەکەین بۆ دانانی سیستەمێک لە نێوان هاتوچۆ و باجی دەرامەتی سۆران بۆ ئەوەی بتوانین لە سۆران مامەڵەی شۆفێران بکەین پێویستیان بە هەولێر نەبێت”.

به‌قسه‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى هاتوچۆى سۆران، لە ئایندەیەکی نزیکدا هەموو مامەڵەی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان لە سۆران دەکرێت.

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران خاوەنی زیاتر لە 70 هەزار ئۆتۆمبێلە، لەم ژمارەیە زیاتر لە دوو هەزاری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرە.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌: له‌ سۆران داربڕین به‌لێشاو ده‌...

فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌: له‌ سۆران داربڕین به‌لێشاو ده‌ستیپێكردووه‌

رێگای سۆران ــ خەلیفان دادەخرێت

رێگای سۆران ــ خەلیفان دادەخرێت