خەڵکیش بەشدارن
عێراق سێیه‌م وه‌جبه‌ی هاوكاری بۆ غه‌زه نارد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
عێراق ناردنی وەجبەی سێیەمی هاوکاری مرۆیی و فریاگوزاری بۆ خەڵکی کەرتی غەزە راگەیاند، کە بڕەکەی 11 تۆن دەبێت.
لیوا یەحیا رەسووڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، سێیەمین وەجبەی هاوکاری مرۆیی کە پێهکاتبوو لە 11 تۆن لە کەلوپەلی پزیشکی و هاوكاری مرۆیی، رەوانەی کەرتی غەزە کرا .
وتیشی، یارمەتییەکان لە رێگه‌ی فڕۆکەی هێزی ئاسمانی عێراقەوه نێردراوه بۆ فڕۆکەخانەی عەڕیش له کۆماری میسری عەرەبی و لەلایەن مانگی سووری عێراقەوه لەگەڵ هاوتا میسرییەکەی دەگوازرێتەوه بۆ خێزانەکانی غەززە.
حكومه‌تی عێراق له رۆژی 14.10.2023 ده‌ستی به كۆكردنه‌وه و ئاماده‌كردنی هاوكاری بۆ خه‌ڵكی غه‌زه ده‌ستپێكرد، كه به‌شێكی هاوكارییه‌كانیان له لایه‌ن هاوڵاتیان و رێكخراو و كۆمپانیا عێراقییه‌كانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێن.