سەنتەری شەکرە و کوێرە گلاندەکانی سلێمانی - وێنە: بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی
لە ماوەی مانگی 10ـدا
نزیکەی سێ هەزار کەس سەردانی سەنتەری شەکرەی سلێمانییان کردووە
964+
پێشەوا محەمەد
مانگی رابردوو دوو هەزار و 991 هاوڵاتی سەردانی سەنتەری شەکرە و کوێرە گلاندەکانیان کردووە و زۆرینەشیان ژن بوون.
بە پێی ئامارێک کە تەندروستیی سلێمانی بڵاوی کردووەتەوە، ئەو نەخۆشخانەی لەو ماوەیەدا سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە هەزار و 299 نەخۆشیان لە رەگەزی نێر بوون و هەزار و 692 نەخۆشیان لە رەگەزی مێ بوون و 59 نەخۆشیان ئاوارەكانی عیراق و دەرەوە بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی شاری سلێمانی بوون.
هەر بە پێی ئامارەکەی تەندروستیی سلێمانی، ئەو نەخۆشانەی لە سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكان بینراون 587 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو 65 ساڵەوە بووە، هەزار و 813 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان 45-64 ساڵدا بووە، 552 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان 20-44 ساڵدا بووە و 39 نەخۆش تەمەنیان لە خوار 20 ساڵەوە بووە.
مانگی رابردوو هەزار و 533 کەس سەردانی ئەو نەخۆشخانەیەی کردووە، بەوەش دەردەکەوێت بە پێی ئاماری تەندروستی سلێمانی سەردانیکارانی ئەو سەنتەرە لە مانگی رابردوودا نزیکەی دووهێندە زیادی کردووە.