نەوتی کوردستانیش وەستاوە

عێراق نه‌وتی زیاتر بۆ ئه‌مریكا هه‌نارده‌ ده‌كات


ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئیدارەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا ئه‌مڕۆ شەممە ئاشكرای كرد، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا بەرزبووەتەوە.

لە دوایین خشتەی ئیدارەی وزه‌ی ئه‌مریكا، دەرکەوتووە تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا لە نۆ وڵاتی گەورەوە گەیشتووەتە 5 ملیۆن و 645 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، کە بە بەراورد بە هەفتەی رابردوو 392 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادیکردووە، کە بڕی 5.253 ملیۆن بەرمیله‌ لە رۆژێکدا.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژەی بەوە کردووه‌، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا 351 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بووە، کە بە بەراورد بە هەفتەی پێشوو 169 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادی کردووە، کە بە تێکڕا گەیشتووەتە 182 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.

بە گوێرەی ئەو ئیدارەیە، بڕی هاوردەی نەوتی خاوی ئەمریکی لە ئیکوادۆرەوە بە رێژەی 133 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لە لیبیا بە رێژەی 106 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لە کۆڵۆمبیا بە رێژەی 74 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، لە نەیجیریا بە رێژەی ٣٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، به‌ڵام هیچ بڕێک لە روسیا هاوردە ناکرێت.

هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌مریكا، كه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، له‌ كاتێكدا له‌ 25.3.2023 هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه‌ وه‌ستاوه‌ و زیانی زۆر به‌ داهاتی نه‌وتی عێراق و كوردستان گه‌یشتووه‌.