ئارام ئەمین دوو مەدالیای لە میستەر ئۆڵۆمپیا بەدەستهێنا

964+

یادگار محەمەد – سلێمانی

پاڵەوانێکی کورد لە پاڵەوانیەتی میستەر ئۆڵۆمپیا دوو مەدالیای برۆنز و زیوی دەستەبەرکرد.

لە رۆژانی 30.10 بۆ 1.11.2023 و لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا، پاڵەوانیەتی میستەر ئۆڵۆمپیای تایبەت بە یاری لەشجوانی بۆ پاڵەوانانی جیهان بەڕێوەچوو، ئارام ئەمین وەک تاکە پاڵەوانی کورد بەشداری پێشبرکێی ماستەری سەروو تەمەن 35 ساڵی کردوو توانی دوو مەدالیای زیو و برۆنز دەستەبەربکات.

ئارام ئەمین لە ئەمەریکاوە بە 964ـی وت، دڵخۆشە بەوەی کە وەک پاڵەوانێکی کورد بەشداری ئەو پاڵەوانیەتییە جیهانیەی کردووە و ئەنجامی شایستەی بەدەستهێناوە.

وتیشی، لەناو ژمارەیەکی زۆر لە پاڵەوانانی جیهاندا وەک تاکە کوردێک توانیویەتی تا دوا ساتەکان رکابەری بکات و ئەوەش وای لێ دەکات لە داهاتوودا هەوڵ بۆ دەستکەوتی زیاتر بدات.

لە پاڵەوانیەتی ئەمساڵی میستەر ئۆڵۆمپیا کە ژمارەیەکی زۆر لە پاڵەوانەکانی جیهان بەشداریان کردبوو، ئارام ئەمین لە جۆری ماستەر توانی پلەی دووەم و مەدالیای زیو بەدەست بهێنێت و لە رکابەرییەکانی بۆدی بۆلدینگیش پلەی سێیەم و مەدالیای برۆنزی بردەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی