چەپەرەکانی ئاووەرگرتن لە هەولێر پاکدەکرێنەوە، فۆتۆ:پارێزگای هەولێر
چی دەکەن؟
هه‌ولێر و قوشته‌په ئاماده‌كاری بۆ هاتنی لافاو ده‌كه‌ن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له هه‌ولێر و قوشته‌په کەند و رێڕەوە ئاوییەکان پاك ده‌كرێنه‌وه و مه‌نهۆڵه‌كان ده‌كرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ خۆپارێزی له ئه‌گه‌ری لافاو.
شاره‌وانی قوشته‌په لە پێناو کەمکردنەوەى مەترسی روودان و رێگەگرتن لە دروستبوونى لافاو، هه‌روه‌ها ئامادەکارى بۆ رووبەڕووبوونەوەى هەر ئەگەرێکى نەخوازراوی گۆڕ‌انى کەشوهەوا، خاوێنکردنەوەی کەند و رێڕەوە ئاوییەکانی ده‌ستپێكرد، كه تێیدا كار بۆ رێکخستنی سەرجەم ئەو شوێنانە ده‌كرێت، کە مەترسی دروستبوونی لافاویان لێدەکرێت.
هه‌روه‌ها راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، هەڵمەتى پاککردنەوەى چەپەرەکانی ئاووەرگرتن و مەنهۆلەکان و خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكان لە شارى هەولێر ده‌ستیپێكردووه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كاركردن له خاوێنكردنه‌وه‌ی 188 مه‌نهۆڵ و چه‌په‌ری ئاووه‌رگرتن ده‌ستیپێكرد.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، تیمەکانی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی لە پێناو کەمکردنەوەى مەترسی روودان و رێگەگرتن لە دروستبوونى لافاو و ئامادەکارى بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى هەر ئەگەرێکى نەخوازراوی گۆڕ‌انى کەشوهەوا، كاری خاوێنه‌كردنه‌وه بۆ مه‌نهۆڵه‌كان و چه‌په‌ره‌كانی ئاووه‌رگرتن ده‌كه‌ن.