شۆفێرێكی كوردى كه‌ركوك پێنج ساڵه‌ بێسه‌روشوێنه‌

+964

فه‌رهاد حه‌سه‌ن – هه‌ولێر

كوردێكی كه‌ركوك‌، خۆی و ئوتومبێلێكی مینی پاسەکەی کە کاری گواستنەوەی نەفەراتی دەکرد لەنێوان كه‌ركوك و خورماتوو، ماوەی پێنج ساڵە بێسەروشوێنە.

هیشام محه‌مه‌د باقی، ئەو پیاوەیە کە پێنج ساڵە بێسەروشوینە، ئەو ته‌مه‌نی 50 ساڵە باوکی چوار منداڵه.

خالید محه‌مه‌د باقی، براکەی هیشام بە +964ـی وت؛ زۆر شوێن بەدوایدا گەڕاوین و سۆراغمان كردووە، تا ئێستا هیچ هەواڵێکی نییە. “هیشام، بۆ بەشداری پرسەیەك چووە خورماتوو، تەلەفۆنیان بۆی كردووە و پێیانوت وەرە نەفەر هەیە، چۆن پرسەکەی جێهێشت، نەگەڕایەوە ماڵ و تا ئێستا بێسەروشوێنە”. خالیدی برای وا دەڵێ.

خانەوادەکەی، لە ته‌واوى به‌ندیخانه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و عێراق سۆراغی هیشامیان کردووە، كه‌چی بێسوود ‌بووه، ئەوان لەڕێگەی +964 داواكارن لە هەموو لایەك، هەركەسێك زانیاریی لەسەری هەبێت پەیوەندی بەم ژمارانەوە بكه‌ن؛

07729647401

07501397981