ئەنجامەکان بزانە
خولی کوردستان دەستیپێکرد و پاڵەوان نەیبردەوە
+964
هێژا خەسرەو ـ هەولێر
وەرزی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە دەستیپێکرد و پاڵەوانی وەرزی رابردوو لە یەکەم هەنگاودا نەیبردەوە.
لە گەڕی یەکەمی خولی نایابی کوردستاندا، ئێوارەی ئەمڕۆ یانەی هندرێن لە یاریگەی خۆیدا میوانداریی یانەی پێشمەرگەی هەولێری کرد و لە یارییەکی ئاست مامناوەنددا هەردوو یانە بەبێ گۆڵ یەکسانبوون.
سەمیر بابۆی راهێنەری پێشمەرگەی هەولێر لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 هۆکاری یەکسانبوونی ئەم یارییەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، “یەکەم یاریی خولە و یاریزانان کەمێک بە ترسەوە یاریی دەکەن، هێشتا یاریزانان لە ناو کەشو هەوای خولەکەدا نین، لە یارییەکانی داهاتوودا ئەنجامەکان بەم شێوەیە نابن.
لە یارییەکی دیکەشدا یانەی برایەتی لە دەرەوەی یاریگەی خۆیدا لە دوایین ساتی یارییدا بە تاکە گۆڵێکی بیلال ساڵح شکستی بە شەقڵاوە هێنا، هەروەها رانیە بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە دەربەندیخانی بردەوە و زاخۆ و ئاکرێش بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان یەکسانبوون.
بڕیارە سبەی هەینی یارییەکانی دیکەی گەڕی یەکەم بەڕێوەبچن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا