جێبەجێکارێکی لەسێدارەدان لە تارانی پایتەختی ئێران لە ماوەکانی رابردوو - Social Media
لە مانگی رابردوودا
لە هەردوو رۆژێکدا پێنج کەس لە ئێران لەسێدارە دراون
964+
پێشەوا محەمەد
مانگی رابردوو لە وڵاتی ئێران 78 هاوڵاتی لەسێدارە دراون و لە چاو مانگی نۆوە 51 حاڵەت زیادی کردووە.
مانگی نۆ لە ئێران 27 هاوڵاتی لەسێدارە درابوون.
بەپێی راگەیەندراوێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کە چاودێریی رەوشی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، لەو ژمارە لەسێدارەدانە چواریان کورد بوون.
رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەش داوە، بەشی زۆریی لەسێدارەدانەکان بەهۆی مادەی هۆشبەرەوە بووە.
“زۆرترین رێژەی لەسێدارەدراون لە بەندیخانەکانی پارێزگای ئەلبورز بووە، کە 22 کەس تۆمار کراوە. هەروەها لە بەندیخانەی پارێزگای کرمان 10 کەس، پارێزگای فارس هەشت کەس، پارێزگای خوراسانی باشوور شەش کەس، ئیسفەهان پێنج کەس و گیلان چوار کەس لەسێدارە دراون و باقی کەیسەکانی دیکەی لەسێدارەدان لە پارێزگاکانی دیکە تۆمارکراون”، ئەوەش زانیاریی رێکخراوی مافی مرۆڤە.