دیمه‌نى چه‌ند پۆلیسێكی زاخۆ له‌كاتى ده‌وامى فه‌رمیدا .. وێنه: راگه‌یاندنى پۆلیسی ئیداره‌ى زاخۆ
"10 مانگى ئه‌مساڵ دزیكردن كه‌مبووه‌ته‌وه"
له زاخۆ دزیكردن كه‌لوپه‌لى ماڵانیشی گرته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌یه‌كه دیارده‌ى دزیكردن رووی له ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ كردووه و له‌دوایین هه‌واڵیشدا دزه‌كان ده‌ستیان گه‌یشته ناو ماڵان و كه‌لوپه‌لیان دزی.
رۆژى 24.10.2023 لە زاخۆ شەش کەس بە تۆمەتی دزی دەستگیرکران، هەریەکەیان چەندین کەرەستە و دزی جیاوازیان کردبوو.
دزیكردن لە ناو 16 تەکسی و دزینى ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMW و دزیكردن لە جوانکاری ئوتومبێلەکان و دزینی ماتۆڕسكیل و ته‌لى كاره‌با، له‌و جۆره دزیكردنانه بوون كه پۆلیسی زاخۆ له‌و رۆژه‌دا ده‌ستگیری كردن.
رائید ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە 964ـى راگه‌یاند، له‌لایه‌ن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی زاخۆ و بە بڕیاری دادوەر ئه‌مڕۆ دوو کەس دەستگیركراون، کە ئۆتۆمبێل و کەلوپەلی گرانبەهای ناوماڵانیان دزی بوو.
تۆمەتباری یەکەم بە ناوی (ب.م.ک) ئۆتۆمبێله‌كه‌ى دزیوه و دووه‌میشیان به‌ناوى (ر.ا.ف) دووجار دزینی کەلوپەلی گرانبەهای له‌ناو ناوماڵان ئه‌نجامداوه.
وتیشی “هەردوو تۆمه‌تبار دراونه‌ته دادگا و لە بەرامبەر دادوەری لێکۆلینەوە دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و لێکۆڵینەوەش له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه”.
وته‌بێژى پۆلیسی زاخۆ دووپاتیكرده‌وه، له هه‌موو شاره‌كاندا دیارده‌ى دزیكردن هه‌یه، به‌ڵام ده‌ستگیركردنى ئه‌و دزانه له زاخۆ ماناى ئه‌وه‌یه پۆلیسی ئیداره‌ى زاخۆ چالاكه و دزه‌كان ناتوانن له‌به‌رده‌ستیان به‌ئاسانى ده‌ربچن.
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى كه رائید ئەحمەد رەمەزان به 964ـى دا، به‌راورد به 10 مانگى یه‌كه‌مى ساڵى پار، ئه‌م 10 مانگه‌ى ئه‌مساڵ رێژه‌ى دزیكردن له سنوورى ئیداه‌ى زاخۆ زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه.