پزیشکی دادی هەولێر. وێنە:+964
کرێکارێک لە هەولێر گیانی لەدەستدا
شیراز عەبدوڵا
کرێکارێک لە کاتی کارکردن لە هەولێر گیانی لەدەستدا.
کاتژمێر هەشتی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، کرێکارێک لە کاتی کارکردن لە یەکێک لە پڕۆژەکانی هەولێر کە سەرقاڵی ئەسکەلە لێکردنەوە بووە کارەبا گرتوویەتی و گیانی لە دەستداوە.
فەریدون سەعید، برازای کرێکارەکە بە 964ـی وت، مامی تەمەنی 40 ساڵ بووە و خاوەنی سێ منداڵە و خەڵکی گوندێکی شاری نەغەدەی رۆژهەڵاتە و لە هەولێر کاری کردووە.
وتیشی، ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی هەولێرە و ماوەی دوو هەفتەیە بۆ کرێکاری هاتووەتە هەولێر.
حەسەن ڕەمەزان وتەبێژی لقی هەولێری سەندیکای کرێکارانی کوردستان بە 964ـی وت، لە ماوەی ئەمساڵدا نۆیەم کرێکارە لە کاتی کارکردن گیان لە دەستدەدات و 14 کرێکاریتر برینداربوون.
پێداچوونەوە: توانا نەقی