دوو مانگ دەبێت

بێ بازاڕی رووی لە عەلوەی هەولێر و دهۆک کردووە

964+

فەهمی نەبی

964 بەدواداچوونی بۆ دۆخی کڕین  و فرۆشتنی سەوزە و میوە کردووە لە عەلوەکانی سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان، دهۆک و هەولێر دەڵێن بازاڕ خراپە و سڵێمانی حاڵی باشترە.

رەجەب عەزیز ئەنجومەنی عەلوەی هەولێر بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، زیاتر لە دوو مانگە رۆژ دوای رۆژ دۆخی فرۆشتن لە عەلوەی هەولێر خراپتر دەبێت، پێمان وایە پەیوەندی بە دواکەوتنی موچەوە هەیە.

فەرهاد پەشێو یەکێکە لە خاوەن شوێنەکانی فرۆشتنی سەوزە و میوە لە عەلوەی هەولێر دەڵێت، “ئەو کاتەی هێرشی چەکدارانی رێکخراوی داعش لەناو چەکە هەبوو هێندەی ئێستا بێ بازاڕی نەبووە”.

دۆخی عەلوەی دهۆک لە هی هەولێر باشتر نەبوو، حاجی شەعبان خاوەنی شوێنی فرۆشتنی سەوزە و میوەیە لە عەلوەی دهۆک بە 964ی وت، “دۆخی فرۆشتن تا بڵێی خراپە، دوکاندارەکان لە نیوە کەمتری رێژەی سەوزە و میوەی پێشوو دەبەن، چێشتخانەکان چارەگی ئەوەی پێشوو نابەن”.

964 لەگەڵ سامان ئیسماعیل بەڕێوەبەری عەلوەی سلێمانی قسەیکردووە دەڵێت، “لە عەلوەی سلێمانی بازاڕی فرۆشتنی سەوزە و میوە باشە و تەنیا ئەوە کاتەی وەرز دەگۆڕێت تۆزێک کەم دەبێتەوە، بەڵام بازاڕ بەبەردەوامی هەیە، جوڵەیەکی باش هەیە”.

خۆپیشاندانی عەلوەی هەولێر بەردەوامە

خۆپیشاندانی عەلوەی هەولێر بەردەوامە