ئاگاداری بۆ پەروەردەکان

وەزارەتی پەروەردە: فرۆشتن و فەوتاندنی کتێب سزای لەسەرە

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی پەروەردە داوا لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزا و ناحیەکان دەکات، کتێبە کۆن و بێسودەکان بگەڕێننەوە بۆ کۆگای پەروەردەی قەزاکان.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکان مۆڵەتی مانگێکیان هەیە و رێکەوتی 25.11.2023 دوا وادەیە بۆ گەڕاندنەوەی کتێبەکان.

ئەمڕۆ یەکشەممە 29.10.2023، وەزارەتی پەروەردە بڕیارێکی بڵاوکردەوە کە ئەو داواکاریەی تێدایە و دەڵێت، تەنیا ئەو کتێبانە بگەڕێننەوە کە شیاوی خوێندن نەمابن، یان پرۆگرامی نێو کتێبەکە گۆڕدرابێت.

وەزارەتی پەروەردە داوای لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی پەروەردە کردووە کە هۆڵێک یان شوێنی گونجاو بۆ کۆکردنەوەی ئەو کتێبانە دابین بکەن، بەجۆرێک کە باران لەکتێبەکان نەدات یان توشی سوتان و فەتان نەبنەوە.

ئەگەر هۆڵ یان شوێنێکیش دەستنەکەوت، دەبێت بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگاکان دابینی بکات.

“هەر قوتابخانەیەک کتێبی خوێندن بفرۆشێت یان بفەوتێنێت و بەهەر بیانویەک بێت، بەتوندی لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت و سزا دەدرێت”، وەزارەتی پەروەردە وا دەڵێت.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ پرۆگرامه‌كانی

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ پرۆگرامه‌كانی "ئابووری" ده‌گۆڕێت