لە هەواڵەکانەوە
حیسابەکە بۆ بەغدا نێردراوە و هەواڵی خۆشمان پێیە بۆ پزیشکەکان
964+
ژووری هەواڵ
وەزارەتی دارایی دەڵێت هەرچی زانیارییان لەلا بووە لە بارەی خەرجی و داهاتی سێ مانگی رابردووی هەرێم رەوانەی بەغدایان کردووە و هەمووی روون روونە، لەمەودواش لەسەر بنەمای پەیڕەوکردنی شەفافیەت شەش مانگ جارێک خشتەی داهات و خەرجی بۆ خەڵکی بڵاودەکەنەوە.
زۆربەی ئەو شوێنانەی لە دهۆک بۆ راوەستانی خەڵک بۆ پاس دروستکرابوون تەواو بێکەڵک بوون و زۆربەیان جامەکانیان شکاوە، پرۆژەکە کاتی خۆی پارەیەکی زۆری تێچوو.
هەواڵێکی خۆش بۆ ئەو پزیشکانەی لە رێی دەرچونن، لە هەرسێ پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک 600 پزیشکی گشتی دادەمەزرێندرێن و رەزامەندییەکەیان تەواو بووە.