کەی ناوەکان دەگەڕێنەوە؟

هێندەی نەماوە کێشەی جوتیارانی مەخمور چارەسەر بێت

964+

فەهمی نەبی

چەند مانگێکە جوتیارانی مەخمور و قەراج دووچاری پەرێشانی هاتوون و بازگەی شارەکەیان رێگە نادات بە ئاسانی گەنم و پەین لە هەولێرەوە ببەن.

دوای ئەوەی لەماوەی ئەم مانگە دووجار رێگەی سەرەکی مەخمور بۆ هەولێریان داخست، خەریکە ئەم کێشەیە بەتەواوی چارەسەر دەبێت.

رزگار محمد اسماعیل قایمقامی قەزای مەخمور بە 964ـی وت، “چەند رۆژێکە ناوی جوتیارانمان بەرزکردوەتەوە بۆ کشتوکاڵی پارێزگای نەینەوا، لەم رۆژانە ئەو ناوانە دەگەڕێنەوە و ئیدی جوتیارانی مەخمور و قەراج بە ئاسانی دەتوانن گەنمی چاندن و پەین بهێنن”.

قایمقامی قەزای مەخمور دەڵێت، لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا بەتەواوی ئەو رێکارە تەواو دەبن و بازگە بەرووی جوتیاران دەکرێنەوە.

مەخمور لە ساڵی 1927 بووەتە قەزا، لە هەولێرەوە 65 کیلۆ مەتر دوورە و لە پارێزگای موسڵ 60 کیلۆمەتر.

جوتیارانی مه‌خمور جارێكی دیكه‌ گردبوونه‌وه‌

جوتیارانی مه‌خمور جارێكی دیكه‌ گردبوونه‌وه‌