ئەوە 55ـەمین کەسە

لە ناحیەی سیتەک هاوڵاتییەک لەسەر بیرلێدان دەستگیر کرا

پێشەوا محەمەد

لە گوندی کانی ساردی ناحیەی سیتەکی سەر بە سلێمانی کەسێک لە کاتی بیرلێداندا دەستگیر کرا.

لە کاتی دەستگیرکردنەکەیدا دەست بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندندا گیرا لە جۆری بەرینە.

هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، حاڵەتەکە دوێنێ شەممە بووە و مەفرەزەکان لە کاتی بیرهەڵکەندنەکەدا چوونەتە شوێنەکە.

وتیشی، “بیرەکە بە شێوەی نایاسایی هەوڵی لێدانی دراوە و کەسەکە دەستگیر کراوە و رادەستی دادوەر کراوە و دادوەر بڕیاری لەبارەوە دەدات”.

بە پێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەمساڵ زیاتر لە 55 کەس لەسەر بیرلێدانی نایاسایی دەستگیر کراون.