نەخۆشخانەی منداڵانی فێرکاری د.جەمال ئەحمەد رەشید لە سلێمانی - وێنە: 964
لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی
ئەگەر منداڵەکەت ئەم سێ نەخۆشییەی هەیە بەیانی بیکوتە
964+
پێشەوا محەمەد
ئەو منداڵانەی نەبەکامن و لە شەش مانگ بچووکترن، لەگەڵ ئەوانەی کێشەی کۆئەندامی هەناسەیان هەیە و ئەوانەش کە کیشەی دڵیان هەیە و لە دوو ساڵ بچووکترن سبەینێ لە سلێمانی کوتانیان هەیە.
پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی فێرکاری د.جەمال ئەحمەد رەشید لە سلێمانی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، ئەو منداڵانە کوتانی دژە پەتای وەرزی ڤایرۆسی RSVـیان بۆ دەکرێت.
وتیشی، “پیویستە هەر دایک و باوکێک کە یەکێک لەو منداڵانەیان هەیە سبەینێ یەکشەممە 29.10.2023 کاتژمێر 8:15 خولەکی بەیانی لە نەخۆشخانەکە ئامادە بن”.
مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی منداڵانی فێرکاری د.جەمال ئەحمەد رەشید 17 هەزار منداڵ بینراون و چارەسەریان بۆ کراوە.