"100 هەزار هەلی کار"

پەرلەمانتارێک: هێڵی ئاسنینی رێگای گەشەپێدان بەناو سلێمانی دا تێدەپەڕێت

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەو هێڵە ئابوررییەی لە ناو خاکی عێراق وەک دەمارێکی ئابووری دروست دەکرێت و رۆژهەڵات بە رۆژئاواوە دەبەستێتەوە، لە دوایین دیزانیدا دەرکەوێت کە لە کەرکوکەوە دێتە سلێمانی و تێدەپەڕێت.

ئەندامێکی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندیکردن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای دوایین دیزاینی لە وەزارەتی گواستنەوە کردووە، دەربارەی رێگای کەرکوک بۆ سلێمانی لە پلانەکەدا، دەردەکەوێت هێڵی ئاسنین دێتە نێو خاکی هەرێمی کوردستانەوە.

ئەمڕۆ شەممە 28.10.2023، کاروان یاروەیس، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییکردن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا وتی، دوابەدوای بەدواداچوونمان بۆ دوایین نەخشە و دیزاینی هێڵی ئاسن و رێگای گەشەپێدان، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بە نووسراوی فەرمی دوانەخشەی ئاراستە کردووین”.

بە گوێرەی دوایین نەخشە بێت، هێڵی ئاسنین بە کەرکوک تێدەپەری بۆ قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش بۆ بازیان و تا سلێمانی، ئەوە لە کاتێکدا پێشتر سائر جبوری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە پێگەی بغداد الیوم ی وت، “رێگای گەشەپێدان لە بەسرە و لەوێشەوە بۆ بەغدا و پاشان موسڵ، بەبێ تێپەڕین بە ناوچەکانی هەرێمی کوردستاندا دەبێت، ئەوەش بە هۆکاری جوگرافیی، کە پێویستی بە تێچووی زیادە هەیە، کە بە سێ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت”.

هێڵی شەمەندەفەر فاو لەگەڵ فیشخابور بەیەکەوە دەبەستێتە...

هێڵی شەمەندەفەر فاو لەگەڵ فیشخابور بەیەکەوە دەبەستێتەوە

مانگی ئایاری 2022، کۆنفرانسی رێگای گەشەپێدان لە بەغدای پایتەخت بەسترا بە بەشداری وەزیرانی گواستنەوە یان نوێنەرانی، سعودیە، ئێران، تورکیا، ئوردن، سوریا، ئیمارات، کوێت، قەتەر و عومان، جگە لە نوێنەرانی یەکێتی ئەوروپا و بانکی نێودەوڵەتی.

بە گوێرەی ئاماری وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، پرۆژەی رێگای گەشەپێدانی ستراتیژی لە پارێزگای بەسرە دەستپێدەکات و بە 10 پارێزگای عێراقدا تێدەپەڕێت، دەگاتە تورکیا و دواتر بۆ ئەوروپا، بازرگانی رۆژهەڵاتی جیهان بە رۆژئاوا دەبەستێتەوە، لە کاتێکدا قازانجی ساڵانە دەگاتە نزیکەی 4 ملیار دۆلار، جگە لە دابینکردنی 100 هەزار هەلی کار.