کارمەندانی کارەبا کێبڵەکانی وێستگەی ئازادی دەگۆڕن.وێنە.وەزارەتی کارەبا
کارەبا بۆ گەڕەکەکان گەڕایەوە
وێستگەی کارەبای ئازادی هەولێر کێبڵەکانی چاککرانەوە
توانا نەقی
دوای ئاو ئاگر بەربوو لە وێستگەی کارەبای ئازادی لە هەولێر لەلەیان تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە کۆنترۆڵکر، بەهۆی سووتانی کێبڵەکانەوە گەڕەکەکانی سنووری ئەو وێستگەیە کارەبایان نەمابوو.
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە، تیمەکانی دابەشکردنی کارەبای هەولێر و گواستنەوە تەواوی کێبڵە سووتاوەکانیان گۆڕیوە و وێستەگەیکەیان خستووەتەوە گەڕ .
دەشڵێت، کارەبایان بۆ گەڕەکەکانی سنووری وێستگەی ئازادی گەڕاندووەتەوە.
دوێنێ شەوی پێنجشەممە، ئاگر لە وێستگەی کارەبای ئازادی لەهەولێر کەوتەوە و بەهۆی سووتانی کێبڵەوە ئەو گەڕەکانەی لەسەر ئەو وێستگەیەن بێ کارەبا بوون.