لە سلێمانی

بێ بازاڕی 200 هۆتێل و رێستۆرانتی ناچار بە داخستن کردوون

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

لەماوەی یەک ساڵدا بێ بازاڕی و کرێی زۆر 200 هۆتێل و رێستۆرانتی سلێمانی ناچار بە داخستن کردوون.

مەحمود تۆفیق سەرۆکی کۆمەڵەی چێشتخانە و میوانخانەکان بە 964ی وت، “لەماوەی ئەمساڵدا زیاتر لە 200 رێستۆرانت و هۆتێلی گەشتیاری داخراون، هۆکاری داخستنەکانیان دەگەڕێتەوە بۆ بێ ئیشی و زۆری باج و کرێی زۆرەوە”.

بەوتەی سەرۆکی کۆمەڵەی چێشتخانە و میوانخانەکان، جگە لەو هۆتێل و رێستۆرانتە گەشتیاریانە 78 شوێنی میللی، کە پێکهاتبوون لە چێشتخانە، میوانخانە و کەبابخانە داخراون.

964 زانیویەتی یەکێک لەو ئەرکەی هاتووەتە سەر هۆتێل و رێستۆرانتەکان زۆری تێچووی نوێکردنەوەی مۆڵەتی کارکردنە، بەجۆرێک لەرابردوودا هۆتێلی یەک ئەستێرە بۆ دوو ساڵ تەنیا 350 هەزار دینار تێچووی نوێکردنەوەی مۆڵەتی بوو، بەڵام ئێستا دەبێت یەک ملیۆن و 250 هەزار دینار بدەن.

مەحمود تۆفیق دەڵێت، ئەو شوێنانەی دایانخستووە زۆرێکیان کرێچین و قەرزێکی زۆریان هاتووەتە سەر.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

 هۆتێلەكانی سلێمانی ئامادەن بۆ گەشتیاران

 هۆتێلەكانی سلێمانی ئامادەن بۆ گەشتیاران