دوکەڵ لە شوێنی بۆردومانێکی تورکیا بەرزدەبێتەوە. فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
تورکیا: 19 شوێنمان لە هەرێمی کوردستان کردە ئامانج
964+
ژووری هەواڵ
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، ئەمشەو سەعات 9:00 چەندین هێرشی ئاسمانیان لە هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە و 19 ئامانجی پەکەکەیان پێکاوە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، کەمێک پێش ئێستا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، لە ناوچەکانی مەتینا، گارا، خواکوڕک، قەندیل و ئاڤاشین، هێرشی ئاسمانیان ئەنجامداوە.
ئەو 19 شوێنەی کە کراونەتە ئامانج پێکهاتوون لە ئەشکەوت، بنکە، پەناگە و کۆگا.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیەندراوەکەیدا دەڵێت، بەردەوامدەبن لە شەڕی دژی “تیرۆر” و هێزەکانی تورکیا رووبەڕووی هەر مەترسییەک دەبنەوە کە دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی.
پەیامنێری 964 رایگەیاند، دهنگی تهقینهوهی بههێز له سنووری شیلادزێ بیستراوە و سهرچاوهیهكی ئهمنی وتویەتی، فڕۆكهی جهنگی به ئاسمانی ناحیهی شیلادزێ سووڕاونەتەوه و لەلایەن هاوڵاتیانی ناوچەکە بینراون.