نرخهكهی دهگاته دهفتهرێك
خانووی له شێوهی “بهڕوو”ـتان دیوه؟
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
زیاترە لە چوار ساڵە شێوەکارێک کار لە دروستکردنی خانوو و کەپری سەرنجڕاکێش دەکات، بەڵام ئەمجارە جیاوازتر لەسەر شێوەی بەڕوو دەستی بە دروستکردنی کوخ و ماڵ کردووە.
ئەو مامۆستای پەیمانگای هونەرە جوانەکانی دهۆکە و شێوەکارێکی ناودارە، بەشداری زۆر پڕۆژە و فێستیڤاڵی کردووە، هەروەها چەندین خانوو، کەپر و خێمەی بە شێوازی جیاواز دروستکردووە.
زێرەڤان ساڵح، مامۆستای هونەر و شێوەکاری بە 964ـى وت، زیاترە لە چوار ساڵە دارتاشم و حەزی زۆرم لە دروستکردنی خانووی دارە، چەندین کاری گەورەم کردووە بە تایبەت مەبەستم بووە لە ناوچە گەشتیارییەکاندا جێگەدەستم دیار بێت.
ئاماژە بەوەش کرد، “چەندین پڕۆژەی گەورەی دیزاین کردووە و چاوەڕێی رەزامەندی وەبەرهێنەر و لایەنە پەیوەندیدارەکانم”.
بەو وتەی ئەو مامۆستا شێوەکارە، هەموو کارەکانی لە دار دروست دەکات، کاتێکی زۆری دەوێت تا خانوویەک یان کەپرێک تەواو دەکات، ئەوەشی وت، “نرخەکانیان لە 200 دۆلار دەست پێدەکات تا زیاتر لە 10هەزار دۆلار”.
بە قسەی ئەم شێوەکارەکە دەستڕەنگینە، تەنیا خانوو و پردی دروست نەکردووە، بەڵکو دیزاینی ناوەوەی خانووی کردووە و پەیکەریشی دروستکردووە، “لە دوکانەکەمدا سێ کارمەند هەن و وردە وردە فێری دیزاین و دروستکردنیان دەکەم”، زێرەڤان ساڵح وای وت.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا