بۆ رێکخستنی بازاڕە
بازاڕی لەنگەی کەلار دەڕووخێنرێت
+964
میلاد جەلال – کەلار
شارەوانیی کەلار بە مەبەستی رێکخستنەوە و جوانکردنی سیمای ناو بازاڕی شاری کەلار دوکانەکانی بازاڕی لەنگە دەڕوخێنێت.
دوکانەکان ژمارەیان نزیکەی 100 دوکان دەبێت.
دلێر حەسەن بەرپرسی بەشی پرۆژەکان لە شارەوانیی کەلار بە 964ى وت، “ھەروەک چۆن پێشتر دوکانی ئاڵتونفرۆشەکان رووخێندرا، وە بڕیاری رووخانی دوکانی گەنم فرۆشەکانیش درابوو، ئێستا شارەوانی قەزاکە پلانی وایە لە داهاتوودا قۆناغ بە قۆناغ دوکانەکانی بازاڕی لەنگەش بڕووخێندرێن”.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو جێگایەی بازاڕی لەنگەی لێیە، بەشێکی دەکەوێتە بەر شەقام بۆ رێکخستنەوەی بازاڕی شارەکە، شەقامەکەش لە تەنیشت تەلاری بازاڕی ھاوچەرخەوە دەستپێدەکات بۆ کۆتایی بازاڕی لەنگەکە، ئەو بەشەی کە دەمێنێتەوە تا ئێستا بڕیاریان نەداوە بکرێت بە چی.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا